ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/12/2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان، ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 18/12/2023، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بە پشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە و خشتەی دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیاندراوە، وەك خۆی بەردەوام دەبێت.
دوێنێ چوارشەممە 13/12/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
وەڵام بدەوه