لە سنووری ئیدارەی سۆران، لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە، بڕیاری داخستنی یەكجاریی 10 بەنزینخانە درا و قایمقامی سۆرانیش دەڵێ، ناوەكانیان ئاشكرا دەكەین.
رەجەب زوبێر حارس، قایمقامی قەزای ناوندی سۆران، ڕایگەیاند: "بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و گونجاونەبوونی شوێنیان 13 بەنزینخانە داخراون و کە 3 لەو بەنزینخانانە راپۆرتی بەرگریی شارستانیان ھێنا کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدایە، 10بەنزینخانەش بڕیاری داخستنی یەکجارییان دراوە، بەلێنامەیان لێ وەرگیراوە بۆ ماوەی 10رۆژ ، بەنزینی ناو کۆگاکانیان بگوازنەوە یاخود بیفرۆشنەوە و دوای ئەو ماوەیە بۆیان نییە جارێکیتر کار بکەن، چونکە شوێنەکانیان نیزیکن لە ماڵان."
گوتیشی: "پێبژاردنمان بۆ ئەو بەنزینخانانە نەکردوون، بەڵکوو چارەسەر ئەوەیە بە داخراوی بمێننەوە تا ئەو کاتەی بە راپۆرتی بەرگریی شارستانی دەیسەلمێنن کە مەترسییان نەماوە بۆ سەر گیانی ھاووڵاتیان لە كاتی ھەر رووداوێکی نەخوازراو، جگە لەوەش ھەندێک لەو بەنزینخانانە شوێنەکانیان گونجاو نەبووە ، مەرجەکانیشیان تێدا نییه و پێویستە بگوازرێنەوە، بۆیە شوێنەکانیان دادەخرێن تاکوو دەگەینە ئەو دڵنیاییەی کە سەلامەتی گشتی نەکەوێتە مەترسیەوە."
ئەوەشی خستەڕوو: " دوای تەواوبوونی ئەم 10ڕۆژە ناوی ئەوبەنزینخانانە بڵاو دەکەینەوە،چونکە بەلێنمان لێوەرگرتوون بۆ ئەم ماوەیە و بۆ بەتاڵكردنی خەزانەکانیان،جگە لەوەش چەندین ھۆڵی بۆنە داخران کە مەرجی سەلامەتیان تێدا نەبووە ، نەیانتوانی ئەو ماوەیەی پێیان درابوو کاری پێویست بکەن کە بەرگریی شارستانی داوایان لێکردبوون.
وەڵام بدەوه