Kurdistan Press - شەپۆڵی زۆر بەھێزی باران بارین دەگاتە ھەرێمی کوردستان شەپۆڵی زۆر بەھێزی باران بارین دەگاتە ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆڵی زۆر بەھێزی باران بارین دەگاتە ھەرێمی کوردستان

ئاراس جه‌بار پسپۆری كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان، ئێستا ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری بۆ ھەوری تەواو گۆراوە و لە ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێمیش تاوەباران دەستی پێ کردووە.

ڕاشیگه‌یاند: بەشێوەیەکی گشتی ئەمشەو و سبەی چوارشەم کاریگەری ئەم شەپۆلە چڕ دەبێتەوە و بارانی باش لەسەر سەرجەم ناوچەکان دەست پێ دەکات، بەتایبەت ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان ئاستی دابارینیان زیاتر دەبێت بەراورد بەناوچەکانی دیکە و بارانێکی لەسەرخۆ و بەردەوامی دەبێت بەدرێژای کاتەکاندا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا درەنگانی سبەی شەو بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرێژەی 3 تا 6 پلە نزم ده‌بێته‌وه‌.

پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌شی دا: بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ، لەبەرەبەیانی رۆژی پێنجشەم بۆ کاتەکانی نیوەرۆی ھەمان رۆژ ئەگەری دروستبوونی تەمومژی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین دەبێت بەتایبەت لە سه‌نته‌ری پارێزگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ئیدارەی گەرمیان و ده‌وروبه‌ری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه