ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی 12ی 2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عه‌مره، هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عه‌مره‌كارانیان نییه و رۆژانه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ سعوودیه به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نایاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێنامه به به‌شێك له‌و كه‌سانه پڕكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌مڕۆوه (12/12/2023 ) هه‌ر كه‌سێك به بێ مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عه‌مره ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی عه‌مره‌كاران بكا راسته‌وخۆ له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عه‌مره هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عه‌مره نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌یان نه‌بێ و به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عه‌مره به‌رپرسیار نابێ و خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عه‌مره ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی به‌رێز هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی عه‌مره‌كاران لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عه‌مره به‌كار بهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
له كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌مره‌كار له سعوودیه گه‌شتی (طائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه