Kurdistan Press - مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدا مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن كرد و گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 12/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵوێزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد، لە دیدارەكەدا، باڵوێزی کازاخستان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەر لە دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی نێوان هەردوولا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، هەروەها سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی ڕەوەندی کوردستانی لە کازاخستان دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه