سبەی سێشەممە، دەرماڵەی قوتابیانی سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی دهۆك دابەش دەكرێت.
محەمەد ساڵح فەندی، بەڕێوەبەری دارایی زانكۆی دهۆك بۆ ماڵپەڕی فەرمی زانكۆكەی ڕای گەیاندووە: "سبەینێ 12ی12ی2023، دەرماڵەی قوتابیانی سەرجەم كۆلیژەكانی زانكۆی دهۆك دابەش دەكرێت."
محەمەد ساڵح، ئاماژەی بەوەش داوە، سەرجەم ژمێریاری كۆلیژەكان چەكی بانكی خۆیان ئامادەكردووە و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی دەرماڵە دەکرێت.
دەرماڵەی قوتابییانی ناوشار مانگانه 40 ههزار دینارە و قوتابییانی دهرهوهی شارەكانیش مانگانه 60 ههزار دیناریان پێ دهدرێت.
وەڵام بدەوه