Kurdistan Press - بریارێک بۆ ھێزەکانی ناوخۆ دەردەکرێت بریارێک بۆ ھێزەکانی ناوخۆ دەردەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریارێک بۆ ھێزەکانی ناوخۆ دەردەکرێت

وەزارەتی دارایی لەبارەی پێدانی پاداشتی خانەنشینی بۆ ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیارێك دەردەكات. بەرپرسێكی فەرمانگەی خانەنشینیش وردەكارییەكەی دەخاتە ڕوو.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، راگەیاند: لە وەزارەتی دارایی خەرجكردنی پاداشتی خانەنشینیی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ راگیراوە، راگرتنەكەش جارێ كاتییە و بڕیارە بۆ ساڵی داهاتوو بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا: "كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ كاتێك خانەنشین دەبن، لە فەرمانگەی خۆیان شەش مانگ مووچەی مۆڵەتی كەڵەكەبوویان بۆ خەرج دەكرێت، لە فەرمانگەی خانەنشینییش 12 مانگ مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت، كە هەمووی دەكاتە 18 مانگ، شەش مانگەکە خەرج دەکرێت، ئەوەی ڕاگیراوە 18مانگەکەیە.

روونی كردەوە: بابەتەكە پەپوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، چونكە دارایی داوای هەندێك ئامار و داتای كردووە، هەر كاتێك ئەوە تەواو كرا، پارەكە خەرج دەكرێت و كێشەی نابێ.

ئاشکراشی کرد، مامەڵەی ئەو کەسانە هەمووی ئامادەیە، بەڵام چونکە فەرمانی خەرجکردن نییە، بۆیه پارەکە خەرج ناکرێت.

بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی دارایی راگەیاند: بەپێی یاسای خانەنشینیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، پێشتر لە فەرمانگەكانی خۆیان هەر ئەفسەر و كارمەندێك خانەشین دەبوو، مۆڵەتی كەڵەكەبوو و پاداشتی كۆتایی خزمەتیان بۆ خەرج دەكرا، بەڵام ئێمە داوای هەندێك داتامان كردبوو لەسەر ئەو بابەتە، دیارە داتاكان دوا کەوتوون، بۆیە خەرجكردنی ئەو پارەیە راگیراوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "دەستپێكردنەوەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە ساڵی داهاتوو بڕیاری پێ دەردەچێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه