Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر بۆ شارێکی کوردستان خەرجکرا پارەیەکی زۆر بۆ شارێکی کوردستان خەرجکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر بۆ شارێکی کوردستان خەرجکرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا لە فەرمانێكی وەزاریدا، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 254،620،000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەڵەبجە.

وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی ئەندازیاران لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دراوە.

شایەنی باسە، چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شاری هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە كۆبوویەوە و بەدواداچوونی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجە كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه