لەسبەینێوە بۆ ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بڵاوی کردەوە: "لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ داواکاری وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێ دەکرێت."
هەروەها جەختیش کراوەتەوە کە بڕیارەکە لەسبەینێوە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، داوا دەکات هاووڵاتییان ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە، تێیدا هاتووە: "بۆیە ئەم هەلە لەدەست مەدە و سەردانی بەرێوەبەرایەتیی و فەرمانگاکانی ئاو بکە بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە.
وەڵام بدەوه