Kurdistan Press - کۆبوونەوەیەکی باڵا لە ھەولێر بەڕێوەچوو کۆبوونەوەیەکی باڵا لە ھەولێر بەڕێوەچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەیەکی باڵا لە ھەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان،بەڕێوە چوو و لەمیانەدا پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژەی بە ئەوە دراوە، ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی باڵای وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان. وەزیری پێشمەرگە لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردەوە؛ لە خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لە كۆبوونەوەكەدا کە بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون. وەزیری پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە پرۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد. ڕایگەیاند: "بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ دۆستەکانمان لە هێزەکانی هاوپەیمانان، هەوڵبدەین هێزەکان رێكبخەینەوە بە ئامانجی دروستبوونی هێزێکی نیشتیمانی تۆکمە و رێکخراو، خاوەن دیسپلینی سەربازی لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کە ساڵانێکە لەم پێناوەدا هەوڵی جددی بۆ دەدەین. هەروەها وتیشی:دڵخۆشین، ویست و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بەرامبەر پرس و پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەرامبەر خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە. ڕایگەیاند: ئێمە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا و پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ، لەم پێناوەشدا پێکەوە کاری هاوبەش و پلانی گرنگ و ستراتیژی دادەڕێژین."

هەروەها گوتیشی: "هاوپەیمانان چاودێری وردی پرۆسەی چاکسازی دەکەن لە وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادەخوازن هێزی پێشمەرگە بگاتە ئاستێکی باڵای سەربازی."

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، گفتگۆی چڕ و پڕبایەخ کرا دەربارەی پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان و پلانی یەکگرتنەوەی هێزەکان و ستراتیژیەتی وەزارەتی پێشمەرگە لە داهاتوودا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا