به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ، هەروەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كوو رێكخستنیان و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، راشیگەیاند، له ئێستادا له دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه به ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه
رۆژی (15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لە یەکەم رۆژی ناونووسیندا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەشدارییان لە پرۆسەکە کرد.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پشکی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ سا ڵی 2024 بریتییە لە 4678 حاجی، پشکی %60 بۆ ئەو هاووڵاتیاینەیە کە ساڵی 2017 ناویان نووسیووە، %40یش بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەمساڵ ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، 100 کورسیش بۆ کەسوکاری شەهیدان دانراوە.
وەڵام بدەوه