Kurdistan Press - پێدانی کارەبا زیاد بوو پێدانی کارەبا زیاد بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێدانی کارەبا زیاد بوو

وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کرد، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و کارەبا زیاد بوویەوە.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتە کار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر.

 كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "تەنیا لەم كابینەیەدا 393 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمار كراون، بۆیە وێڕای گرفتی سیولە و كەمیی سووتەمەنی و هەڵكشانی خواست و زۆربوونی هاوبەشانی كارەبا، هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی كارەبا بەرەو دۆخێكی باشتر ببەین و بەم نزیکانە سیانەی هەردوو یەکەی وێستگەی هەڵمی خەباتیش تەواو دەبن و بە تۆڕەکانی هەرێمی کوردستان دەبەسترێنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه