مەرجەکانی بەغدا ئاشکرابوون بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەمە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: بەغدا مەرجی ئەوەی داناوە كە ئەگەر مووچەش بنێرێت، تەنها ئامادەیە 60%ی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی دابین بكات، هاوكات ئەوەش بەشاندی هەرێم ڕاگەیەنراوە كە نابێت هیچ جۆرە داهاتێكی ناوخۆیی لەدەستی كورددا بمێنێتەوە. ناوبراو وتی بەم زوانە شاندێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
وەڵام بدەوه