بەراورد بە مانگی رابردوو بەهۆی پرکردنەوەی بازاری ناوخۆ زیاد لە خواستی هاوڵاتییان؛ کیلۆیەک مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 1000 دینار لە نرخەکەی دابەزیوە کە ئێستا نڕخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو 2600 دینارە کە پێشتر 3600 بۆ 4000 دیناربوو .
بەرێوبەری سامانی ئاژەڵیش لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت لە هەوڵدان بە پلان نرخی مریشک لە بازاڕدا جێگیربکەن.
فیراز سدیق، بەڕێوهبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگیمان هەیە بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی پارێزگاکان و نوێنەری کێڵگە پەلەوەرییەکان بکەین بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک نرخی مریشک لە بازاڕدا جێگیر بکەین".
لە هەرێمی کوردستان ساڵانە 265 هەزار تۆن مریشک لە هەزار و 908 پرۆژە بەرهەم دەهێندێت و 147 هەزار تۆنی بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت. لە پلان دایە وەک هەر بەرهەمێکی دیکە؛ جگە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردەی دەرەوەش بکرێت و نرخەکەشی لە بازاردا جێگیر بکرێت
وەڵام بدەوه