شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی بەفربارین بەڕێوەیە و سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی دەزگای کەشناسی ئەورووپی پێشبـینیی دەکرێت لە هەفتەی سێیەمی مانگی 12 لە نێوان 18 بۆ 20ی مانگ، شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە."
ئاماژەشی بەوە داوە کە شەپۆلی بەفربارینەکە سەنتەری پارێزگای (دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر دەگرێتەوە.
وەڵام بدەوه