سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاشکرای کرد کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەن.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رای گەیاند: پەیوەندییەکانی نیوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە ئاستێکی باشدایە و هەردوولا رۆژانە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن. گوتیشی: هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی لەسەر پرسی نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتن و دوو لیژنەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز."
لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانەوە فارس عیسا رای گەیاند: پێیوست بوو لەم هەفتەیە ئەم پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو بۆیە ناردنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوت. هەروەها ئاماژەشی بەوە دا: "هەفتەی داهاتوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
وەڵام بدەوه