بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری هاتووە: "لە 5/12/2023، لە هەواڵەکانی کاتژمێر 8ی کەناڵی رووداو، لە راپۆرتێکدا هاووڵاتییەک بە ناوی (ئەحمەد سلێمان قادر) دانیشتووی شاری هەولێر وەکوو خاوەن پێشانگە خۆی دەناسێنێت و لە گوتەکانی ئاماژە بەوە دەکات کە بڕێکی زۆر باجی داوە و هەروەها بۆی کراوە بە قست، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان تەواوی گوتەکانی ئەم هاووڵاتییە رەت دەکەینەوە."
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەبارەت بە گوتەکانی ئەم هاووڵاتییە ئەم روونکردنەوەی داوە:
1- هیچ کەسێک بە ناوی هاووڵاتی (ئەحمەد سلێمان قادر) لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج خۆی تۆمار نەکردووە و هیچ بڕە باجەکی نەداوە و خۆی دزیوەتەوە لە دانی باج.
2- پێدەچێ کرێی گرێبەستی بانەوانی شارەوانی دابێت کە بەداخەوە زۆربەی هاووڵاتییان جیاوزی ناکەن لە نێوان باج و رسوومات.
3- بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین رێکاری یاسایی پێویست بگرینە بەر بۆ پاراستنی مافی گشتی
وەڵام بدەوه