Kurdistan Press - لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ زانیاری گەیشت لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی نوێ زانیاری گەیشت

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان وردەكاری دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەیەمی هاووڵاتییان ئاشكرا دەكات و جەختیش دەكاتەوە سبەی دەست بە دابەشكردن دەكرێت.

بەرێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری بریکارەکانی خـۆراکی سنـووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دوکانەکانیان ئامادە بکەن، چونکە لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 6/12/2023، بەشە خۆراکی نوێ دەستپێدەکات و سەرەتا بە دابەشکردنی برنج دەستپێدەکات

ئاماژی بەوەش داوە، بەشە خۆراکی سەبەتەی دەیەمی ساڵی 2023، بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لەم بابەتانە:

- زەیتی (الدار) یەك لیتر.

- دۆشاوی تەماتە، قوتی بچوک (400 گرام).

- شەکر یەك كیلۆ گرام.

- نیسک 500 گرام (نیو کیلۆ).

- برنج سێ كیلۆ.

- (شەکر و نیسک زیادەی 1%).

- (برنج زیادەی 2%).

رۆژی 2ی12ی2023، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕاگەیاند: دابەشكردنی بەشەخۆراكی نۆیەمی ئەمساڵی هاووڵاتییان تەواو كراوە و دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەیەمی ئەمساڵ دەكەین.

ئاماژەی بەوەش دا: ڕۆژانە باری مادەكانی خۆراك دەگەن بە كۆگاكانمان و پرۆسەكە بەردەوامە و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت .جەختیشی كردەوە، سەرەتا خۆراكەكان لە شوێنە دوورەكان دابەش دەكرێت، پاشان لە دەوروبەر و ناوشار.

باسی لەوەش كرد: "هاوشێوەی بەشەخۆراكی نۆیەم، دوو جۆر برنجی باش، كە برنجی ئەمریكی و برنجی تایلەندیین، دابەش دەكرێت. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ئاشكراشی كرد، بەشەخۆراكەكان دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ دەكرێت، دەدرێنە بریكارەكانی خۆراك و ئەوانیش بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەكەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا