به‌رێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به بڕیاری حكوومه‌تی عێراق هه‌ر كه‌سێك مووچه‌ی بگاته دوو ملیۆن دینار به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ده‌بڕن و ئه‌و بڕیاره له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌رێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "کوردستان پرێس" گوتی، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه هه‌ر خێزانێك مووچه‌ی بگاته دوو ملیۆن دینار به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان ده‌بڕن و ئه‌و بڕیاره مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه كه بڕیاره له عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه بڕیاره له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه بڕیاره‌كه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان زۆره به‌شه خۆراكیان ده‌بڕن .
به گوته‌ی ئه‌و، بڕیاره دوای ئه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێته ئه‌لیكترۆنی و بكه‌وێته كار هه‌موو ناوه‌كان دیاری بكرێن كه مووچه زۆره یان مردوون یان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بسڕدرێنه‌وه.
وەڵام بدەوه