پارتی کۆتایی بە پۆستی راکان جبووری دێنێت،
لە عێراق زیاتر لە 500 پلەی وەزیفی بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن، بەپێی ماددەی 71 لە یاسای بودجەی 2023 و کۆتاییهاتنی ساڵی بودجە، ئیدی بەڕێوەبردنی بەوەکالەتیش کۆتایی پێدەهێنرێت. دەسەڵاتی هەڵوەشانەوەی پۆستە بەوەکالەتەکانیش هەندێکیان لای سەرۆکوەزیران و هەندێکیش لای وەزیرەکانە.
بەپێی ماددەی (71) لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، حکومەتی عێراق پابەندکراوە بەوەی، کە پێویستە لە (30 - 11 - 2023) بەدواوە هیچ پۆستێك نەمێنێت کە "بەوەکالەت" بەڕێوەببرێن و دەبێت هەموو ئەو کەسانەی بەوەکالەت دانراون دەرماڵە و دەسەڵاتەکانیان رابگیرێت.
نووسراوێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە رێکەوتنی 30-11-2023ی لەسەرە، بڵاوبووەوە کە فەرمانی کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتەکانی مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتەکەی. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ب یراگەیاند: "بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراقیش لەو چوارچێوەیەدایە و بەپێی ئەو یاسایەیە".
زیاتر لە 500 پلەی وەزیفی تایبەت لە عێراق بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن، کە پێکهاتوون لە: پلەکانی سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان، پلە تایبەتەکان (أ،ب)، بریکاری وەزارەتەکان و راوێژکارانی ئەنجوومەنی نوێنەران.
بەپێی یاساکە ئەگەر پۆستە بەوەکالەتەکان بکرێنە هەمیشەیی، دەبێت ناوەکان بنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگیان لەسەر بدرێت لەماوەی 30 رۆژدا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا ناوی 12 پلەی بەوەکالەت لە حکومەتی عێراقەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە کە بریتین لە:
- سهرۆكی دهزگای شههیدانی عێراق
- سهرۆكی دهزگای زیندانهكانی عێراق
- سهرۆكی دیوانی وهقفی شیعی
- سهرۆكی دیوانی وهقفی سوننی
- بریكاری وهزارهتی نهوت
- بریكاری وهزارهتی پلاندانان
- بریكاری وهزارهتی بازرگانی
- دوو بریكاری وهزارهتی كارهبا
- بریكاری وهزارهتی ئاوەدانكردنهوه
- سهرۆكی دهستهی حهج و عومره
- راوێژكارێكی وهزارهتی ژینگه
راکان جبووری یەکێک لەو کەسانەیە کە پۆستەکەی بەوەکالەت پارێزگاری کەرکووکە و دەبێت یاساکە بیگرێتەوە. محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند: "لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لە بەیانییەوە (یەکشەممە 3-12-2023) لە رێگەی نوێنەرانمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەین و دەبێ راکان جبووری لە پۆستەکەی رابگیرێت".
لە عێراق ماوەی چەندین ساڵە بەشێکی دامودەزگاکانی دەوڵەت بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن، سەرۆکی دەستەکان، بریکاری وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان زۆرینەیان بەوەکالەتن.
وەڵام بدەوه