بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر کەوت، جەختیش دەکاتەوە ئێستا دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاوی کردەوە: "لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان سلێمانی و هەولێر کەوتن، کە ئەمەش کێشەی بۆ زۆربەی ویستگەکان دروستکرد و زۆربەی فیدەرەکانی کە لە کاردابوون کەوتن."
ئاماژەی بەوەش داوە: "ئێستا دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات.
جەختیش دەکاتەوە، لە وێستگەی تاسڵوجە هەردوو محاویلەکەی کێشەیان هەیە و ئۆن نابن لەگەڵ ویستگەی شارباژێر کە ئۆن نابێت، تیمەکانی چاکسازی ویستگەکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاساییکردنەوەی سستمەکە.
وەڵام بدەوه