ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/11/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بە ناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی وانەبێژان بڵاو کراوەتەوە، لە چەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بە هۆکاری خەرجنەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن."
وەزارەتی دارایی بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکاتەوە: "هیچ بڕیار و ڕێنوێنییەكی نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە"
وەڵام بدەوه