Kurdistan Press - شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە سبەی پێنجشەممەوە بەتایبەت دوو سبەی ھەینی بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم و ناوبەناو ھاتنی رێژەیەکی کەم شێ کە لە باشووری رۆژئاوای ناوچەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تا کۆتایی ھەفتەی ئاییندە کاریگەرییەکانی دەمێنێتەوە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیە پێشبینی دەکرێت (ھەولێر لەنێوان 19-21 پلە، سلێمانی 18-20 پلە، دھۆک 18-19 پلە، ھەڵەبجە 19-21 پلە، کەرکووک 20-23 پلە) بە زۆری ئاسمانی ھەرێمی کوردستانیش ساماڵ دەبێت و ھەندێک کاتیش پەڵە ھەور دروست دەبێت."

ئەوەشی خستووەتە روو: "لە چوارشەممەی ھەفتەی ئایندەوە 6/12/2023، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکانی دەریای سوور و ناوەراست قۆناغ بە قۆناغ بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە، سەرەتاش بە لاوازیی و بە ھەورەبرووسکە و بارانی ناجێگیر و پەرتەوازە کاریگەری دەبێت دواتر لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتوو پێشبینی دەکرێت کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ و بارستە ھەواساردەکان چالاکتر ببێت و شەپۆلی بەفر و بارانبارین بەرێژەی زۆر و باش ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا