بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڵاوی كردەوە: "دوێنێ 27ی 11، بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵەی هەولێر بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری هونەری و فەرمانبەری چاودێریی بازرگانی و بەڕێوەبەری تاقیگە لە دروستکراوی دانەوێڵە، نانیان لە بەشەگەنمی هەشتەم لە بەشی دووەمی ئاردی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان دروست كرد."
ئاماژە بەوەش كراوە: "لیژنە كە هەویرەکەیان بۆ ماوەی یەك کاتژمێر هێشتەوە، پاشان تاقی كرایەوە و نانێکی زۆر باشی لێ دروست کرا.''
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات: "سەردانی بریکارەکان بکەن و ئاردەکە وەربگرن و بەکاری بهێنن، چونكە ئاردێکی زۆر تەندروستە.''
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشەئاردی هەشتەمی هاووڵاتییان و بەشی دووەمی ئاردەكەش لە تاقیكردنەوە دەرچووە و نانێكی زۆر باشی لێ دێت.''
بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ.
ساڵانە ئەگەر 10 مانگ ئارد دابەش بكرێت، بەگشتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا، کە ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت و گوتیشی: "ئاردەکە لە گەنمی ناوخۆ و هاوردە پێک هاتووە و ئاردێکی باشە و تاقی کراوەتەوە و نانەکەی جوان بووە، بۆیە هاووڵاتییان بەبێ دوودڵی دەتوانن بەكاری بهێنن.''

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران ئەمریکا دۆستی ئێمە نیە دوژمنی ئێمەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەڕێز مەسرور بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا
مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا سزای نوێ راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
سهرۆك بارزانی قسهی دڵی ههموو کوردستانیان كرد
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه