Kurdistan Press - لەبارەی پێدانی دوو بەرمیل نەوت بەھەر خێزانێک چی وترا؟ لەبارەی پێدانی دوو بەرمیل نەوت بەھەر خێزانێک چی وترا؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی پێدانی دوو بەرمیل نەوت بەھەر خێزانێک چی وترا؟

بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت: "ئەگەر بێت و بەغدا بڕی پێویستی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، دەتوانین دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکەین.

ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە (فەرمانگەی میدیا و زانیاری)ی ڕاگەیاند: "لە ناوچە شاخاوییەکاندا نەوت دابەش کراوە و ئێستا لە ناوەندی شارەکاندا دابەشی دەکەین. بەوەش تا ئێستا 620 هەزار خێزان لە دابەشکردنی 125 ملیۆن لیتر نەوت سوودمەند بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوامان کردووە حکوومەتی فیدراڵی، نەوتی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە؛ ئەگەر بێت و بڕی پێویست بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بێگومان دەتوانین دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکەین.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندبوو: وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت گرێبەستمان كردووە و بە نرخێكی پاڵپشتیكراو ئەو نەوتە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت و ئەو نەوتەی دابەش دەكرێت هیچ پەیوەندیی بە بەغداوە نییە.''

لای خۆیەوە نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر،  ڕاگەیاند: بەغدا نەوتی نەناردووە، ئەو نەوتەی هەیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گران لە ڕێگەی كۆمپانیاكان كڕیویەتی و بە نرخی پاڵپشتی و بە هەرزان دەیداتەوە هاووڵاتییان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا