مووچەخۆرێکی زۆر ئاگاداردرکرێن کە بایۆمەترییان بۆ دەکرێت پێوسیتە سەردانیان بکەن.
هەزاران کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان ئاگادار دەکرێنەوە، کە کۆدی بایۆمەتری بکەن، بۆ ئەوەی مووچەی خۆیان وەربگرن.
ئاراز فەتحوڵا عارف، سەرۆکی لێژنەی بایۆمەتریی میراتگر و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر، ڕاگەیاند: ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەولێر دەکەینەوە، ئەوانەی میراتگری شەهید و ئەنفالکراوەکانن و بایۆمەترییان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەترییان نەهێناوە، بایۆمەترییان بۆ دەکرێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەولێر لە گەڕەکی ئازادی بکەن، بە مەبەستی کاری پێویست بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری.
جەختیشی کردەوە، بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکان، پێویستە لەسەر هەر میراتگرێك ناسنامەی شەهیدان و ناسنامە یاخود کارتی نیشتمانیی خۆی پێ بێت.
سەرۆکی لێژنەی بایۆمەتریی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕوونیشی کردەوە، بابەتەکە ئەو میراتگرانە دەگرێتەوە، کە دانیشتووی هەولێر، کەسنەزان، بنەسڵاوە، قوشتەپە، دارەتوو، پیرمام، شەقڵاوە، هەریر، بەحرکە، شاوێس و بەستۆڕەن.
ڕاشیگەیاند، کە ئەو کەسانە له سبەی 28ی11و ڕۆژانی دواتر، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر بکەن. گوتیشی: "بابەتەکە سەرووی سێ هەزار میراتگر دەگرێتەوە و بۆ ئەوەی مووچەی خۆیان وەربگرن، دەبێ مامەڵەی بایۆمەتری بکەن
وەڵام بدەوه