Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفرو باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفرو باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفرو باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بەفروبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25/11/2023، هەڤاڵ سەدیق گڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: پێشبینیی دەکرێ لەدرەنگانی ئەمشەو شەممە لەسەر یەکشەممە 25 لەسەر 2023، بەهۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە باکووری ئەورووپاوە بۆ تورکیا و سەرجەم ناوچەکانی باکوور شەپۆلێکی بەفروبارانبارینی مامناوەند لە هەندێ شوێن و ناوچە بۆ بارانی بەخۆڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە دوو قۆناغ.

ئەوەشی خستووەتە روو: "سەرەتای بارانبارینەکە بە نمەباران درەنگانی ئەمشەو لەکاتژمێر 12 بەدواوە لەناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات، واتا لە تەواوی سنووری پارێزگای دهۆک دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند لە کاتەکانی نزیک بەرەبەیان شەپۆلی بارانبارینەکە شۆڕدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، (حاجی ئۆمەران، چۆمان، سیدەکان، سۆران، ڕەواندز، شەقڵاوە، پیرمام و کۆڕێ) بارانی مامناوەند ئەم ناوچانەش دەگرێتەوە تاوەکوو ئێوارەی یەکشەممە ئەگەری بارانبارین هەیە بەپچڕپچڕی لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری و ئەگەری هەورەبرووسکەش هەیە.

ئەوەشی خستووەتە روو: کاریگەریی شەپۆلەکە لەڕۆژی یەکشەممە لەسەر ناوچەکانی کەرکووک، سلێمانی و گەرمیان لاوازە، تەنها لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە قەزاوناحیەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە.

ئاماژەشی بەوە داوە: قۆناغی دووەم لەڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکات کە چەقی شەپۆلی بارانبارینەکەیە و شەپۆلەکەش سەرتاسەری دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ درەنگانی شەوی سێشەممە لەزۆربەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی زۆر باش هەیە، بە پلە یەک لەزۆربەی قەزاوناحیەکانی سنووری پارێزگای دهۆک پێشبینیی بارانبارینی زۆر دەکرێت، بە پلە دووش ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر (مێرگەسۆر، پیران، بارزان، چۆمان، سۆران، ڕەواندز، شەقڵاوە و دەورووبەری) ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەیە.

روونیشی کردووەتەوە: لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە تا درەنگانی شەوی سێشەممە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەشاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

راشیگەیاندووە: کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەکوو بەرەبەیانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت و لەڕۆژی سێشەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەو

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه