Kurdistan Press - پرۆژەیەکی گرنگ لە دھوک لە دروستکردندایە پرۆژەیەکی گرنگ لە دھوک لە دروستکردندایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەیەکی گرنگ لە دھوک لە دروستکردندایە

لە ناحیەی دینارتە بنکەیەکی گەورەی تەندروستی لە دروستکردندایە.

لە درێژەی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێم، لە ناحیەی دینارتەی پارێزگای دهۆک، بنکەیەکی نوێی تەندروستی دروست دەکرێت و ئیدی کێشەی نەبوونی دەرمان و پزیشک چارەسەر دەکات.

بنکەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کارەکانی دەستی پێ کردووە، بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو تەواو بکرێت. ئێستا 40٪ـی کارەکانی تەواو بووە و ژمارەیەک هەلیکاریشی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە ڕەخساندووە.

سروور موسلیح مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی دینارتە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "بنکەکە لە جۆری ئەیە و گەورەترین جۆری بنکەی تەندروستییە؛ باڵەخانەکەی گەورەیە و سوودی زۆر بە چارەخوازان دەگەیەنێت."

دروستکردنی ئەو بنکە نوێیە، سوودێکی زۆر بە دانیشتووانی ناحیەی دینارتە و گوندەکانی دەوروبەری دەگەیەنێت، بەمەش پێویست ناکات هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بچنە نەخۆشخانەکانی دیکەی ناوچەکە.

هاووڵاتییەک لە دینارتە، لەوبارەیەوە گوتی: "زۆر دڵخۆشین بە دروستکردنی ئەو بنکە تەندروستییەی لە ناوچەکەمان دەکرێت، لە هەمان کاتدا ئەم پرۆژە هەلیکاری ڕاستەوخۆی بۆ زۆرکەس ڕەخساندووە.

بنکەکە لە چەند بەشێک پێکهاتووە و گرنگترینیان بەشی لەدایکبوون، ددان، تیشک و سۆنارە کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییانی ناحیەکە و دەوروبەری دەکات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه