Kurdistan Press - بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک بۆ مۆڵەتی ئەفسەر و کارمەندانی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەردەکات کە لە خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆ وەرگیراون و میلاکی وەزارەتی ناوخۆ.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران، كە لە 14ی 11ی 2023 دەرچووە ئاماژە بەوە دراوە، كە رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ مۆڵەتدان بەو ئەفسەر و کارمەندانەی، کوڕی شەهیدی سەنگەرن و میلاکی وەزارەتی ناوخۆن و لە خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان وەرگیراون. بەپێی نووسراوەكە: ئەو ئەفسەر و كارمەندانە لەدەرەوەی پلانی پەسەندکراوی مۆڵەتی خوێندن مۆڵەتیان پێ بدرێت و كاری پێویستان بۆ ئەنجام بدرێت و مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاند: ئەو كارمەندانە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ماستەر و دكتۆرا وەرگیراون، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی خوێندنی پێ نەدەدان، کێشەی وەرگرتنیان نەبوو، کێشەی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندنیان لە وەزارەتەکەی خۆیان ھەبووە، ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی بۆ چارەسەر كردن و وەزارەتی کاروباری شەهیدانیش فەرمانی بۆ ئەوکەسانە دەرکردووە.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو كارمەندانە بە مووچەوە مۆڵەتیان پێ دەدرێت و خوێندنەكەیان تەواو دەكەن.

عادل ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند:بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ناوخۆ دەبێت 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا