ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاوی كردەوە بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە.
ئاماژەشی بەوە كردووە كە تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
هەروەها روونی كردووەتەوە كە ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.
وەڵام بدەوه