ئەم ئێوارەیە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لەچیای حەسەن بەگە لە سنوری سۆران کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەکاتی گەڕانەوەیدا لە چیای حەسەن بەگ لە سنوری سۆران هەڵدەدێرێت و بەهۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی محەمەد فەیسەڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بیرینداربوون.
لەئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەدۆشخانەی ئاشتی لەسۆران و یەک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و دووانەکەی دیکەش دووچاری شکاوی بوونەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاشکرا بووە، سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە بە مەبەستی شەڕە بەفر سەردانی چیای حەسەن بەگیان کردووە و هەمووشیان دانیشتوی سۆرانن
وەڵام بدەوه