ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان، راگەیاند: ئەو بانگەشانەی دەكرێن و ئەو نووسراوانەی بۆ پەرلەمانی عێراق كراون، گوایە بەغدا ئامادەیە مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان راستەوخۆ بدات، هەمووی موزایەدەن و هیچ هەنگاوێكی كرداری لەمبارەیەوە نییە و بەپێچەوانەوە، بەغدا دان بە نیوەی مووچەخۆرانی كوردستاندا نانێت و ئامادەش نییە مووچەی مانگانەی مووچەخۆران بە تەواوی بدات، بۆیە هەر كەسێك موزایەدە بەم بابەتەوە دەكات، با بپرسێت، حكوومەتێك ئامادە نەبێت مووچەی مانگانەی مووچەخۆران بنێرێت، چۆن ئامادەیە راستەوخۆ پارە بدات؟.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ناردنی نووسراوێك بۆ پەرلەمانی عێراق، هەر تەنیا بۆ ورووژاندنی شەقام و هاندانی خەڵكە لە دژی هەرێمی كوردستان، ئەگینا حكوومەتی عێراق ئەگەر جددی بێت لە بابەتێكی لەم شێوەیە، ئەوا نووسراوی لەم جۆرە بۆ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نانێرێت، بەڵكوو لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەگەڵ دەكات، بەڵام ئەوان نەك جددی نین، بەڵكوو مووچەش بكەوێتە دەستیان، وەك بودجەكەی كوردستان چۆن 10 ساڵی تەواوە دەیبەن و كەسیش نازانێ چیان لێی كردووە، ئاوا ئەویش حەپەلووش دەكەن!
ئیدریس ئیسماعیل گوتیشی: ئەو قسانەی لەم ڕۆژانە دەكرێن لەبارەی دابەشكردنی راستەوخۆی مووچە، وهك بڵقی سهر ئاوه. ئهم گرووپانه له 2014ەوە خهركی بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە قسانەن، ئامانجیشیان بەردەوام ئەوە بووە خەڵك له دژی كوردستان هان بدەن و هەستی جاشایەتیكردن بۆ بەغدا بەهێز بكەن، بۆیە پێویستە كەسیش گوێ بەم قسانەیان نەدات


وەڵام بدەوه