Kurdistan Press - ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2023، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت بە میلاکی گشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەخاتە ڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێمی كوردستان بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022، کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن.

لە بڕگەی سێیەم و کۆتاییدا، دوو بابەت دەخرێنە ڕوو، سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای چاکسازی، کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا