پێش كه‌مێك (ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 22/11/2023) ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شاری كۆیه‌ی كرد و پڕۆژه‌ی هه‌ژماری منی له‌و شاره ده‌ست پێ كرد.
وه‌زیری دارایی: ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆرانی كه‌رتی تایبه‌تیش ناویان ده‌چێته سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كه بڕیارێكی بوێرانه‌ی حكوومه‌ت بوو، چونكه ڕۆتینی دابه‌شكردنی مووچه و سویله و قه‌رزه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كات. ته‌نانه‌ت كێشه‌ی مووچه و قه‌رزی مووچه‌ش چاره‌سه‌ر بكا، پڕۆژه‌یه‌كه به هه‌وڵی ئه‌م تیمه دڵسۆزه و به پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: ئامێری ڕاكێشانی پاره له هه‌موو بازاڕه‌كان و شوینێك داده‌نرێ، ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپاش.
له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه، ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمه، دوا میزانی مراجه‌عه‌ی ناردووه، تیمێكی ئاماده‌یه بچێته‌وه بۆ گفاتوگۆ له‌سه‌ر مووچه، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، سوودانی ئاماده‌یی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌باره‌ی 700 ملیاره‌كه‌وه، وتی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی داراییه، هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ماوه و هه‌موویمان جێبه‌جێ كردووه و چاوه‌ڕێین له به‌غداوه بگات.
وەڵام بدەوه