Kurdistan Press - لە ھەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرا لە ھەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ھەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کرا

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێره‌وه‌، دەستیان بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ سه‌رنته‌ری شاری هه‌ولێر له‌ بنكه‌ی 203 نه‌وتی سپی دابه‌شكراوه‌ و بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر دابین كرا به‌ نرخی 103 هه‌زار و 500 دینار.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاشیگه‌یاند: لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حكوومەتی عێراقین و بۆ ئەم مەبەستە چەندین نووسراومان ئاراستەی لایەنی پەیوەندار كردووە و لەگەڵ ئەوەش کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشیان دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لە ڕێگه‌ی هەوڵەکانی و بە پاڵپشتیی تەواوی سەرۆکی حکوومەت توانیویه‌تی بە نرخی پاڵپشتیکراو تاکو ئێستا زیاتر لە (116,209) ملیۆن لیتری نەوتی سپی دابین بكات و بەسەر (581) هەزار خێزان دابەشی بكات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا