لەسەر داوای پارتی فەرماندەیەكی باڵای عێراق دوور خرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 11ـی 2023، بەپێی بڕیارێكی محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیار دەرچوو بە لادانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركووك.
بەپێی فەرمانی سوودانی، بڕیار دراوە بە لادانی جەبار نعێمە تائی، لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك و دانانی ساڵح حەزر خەفاجی فەرماندەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق، وەك فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك.
دوورخستنەوەی جەبار نعێمە، لەسەر داوای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتییە كە بەهۆكاری گرژییەكانی كەركووكییان زانی، چەندان جار لەگەڵ سوودانی كۆ بوونەوە و ئەو داوایەیان بە فەرمی پێشكەش كرد.
وەڵام بدەوه