کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگهیاندرا.
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمرۆ دووشهم 20ی11ی2023، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەجۆرێک:
لەکاتەکانی بەیانی تاکو نیوەڕۆ: بارانی بەلێزمە و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.
پارێزگای دهۆک ناوچەکانی ئاکرێ، شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دابارین بەردەوامی دەبێ، لەگەل بەفر بارین لەشاخە سنووریەکانی ئەم ناوچەیە .
پارێزگا هەولێر: لەسەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەوروبەری تاکاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران وبروسکە پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، لەناوچەکانی باڵەکایەتی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران و بەفر .
پارێزگای سلێمانی : لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە .
ناوچەکانی گەرمیان: لەکاتەکانی بەیانی تاکوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەماڵ و سەنگاو قادر کەرەم و دەوربەی پاشان کاریگەر لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤدا .
پاریزگای هەڵەبجە: لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەوروبەری وە کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهشكردووه، پلهكانی گهرما نزم بوونەوەیەکی بەر چاو (4 - 6 ) پلە کەمتر بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان زیاتر نزم دەبێتەوە کە لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزم دەبێتەوە .
كهشناسی ههرێم راشیگهیانددووه، سبهی سێشهم 21ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ههوردهبێت لهگهڵ بهردهوامی دابارین به شێوهی نمه باران، بهفریش له ناوچه شاخاوییه بهرزهكان دهبارێت.
راشیدهگهیهنن، له كاتهكانی شهودا كاریگهری ئهم شهپۆڵه دابارینه كۆتایی دێت و ئاسمان بۆ نیمچه ههور و ساماڵ دهگۆڕێـت، پلهكانی گهرماش نزمتر به 1 تا 3 پله به بهروارد به تۆماركراوهكانی ئهمرۆ، لەناوچە شاخاوویەکانیش زیاتر نزم دەبێتەوە لەهەندێ ناوچەسنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه