شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە درەنگانی ئەمشەو کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە زیاتر دەبێت کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
ئەمشەو یەکشەممە 19/11/2923، هەڤاڵ سەدیق گڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "درەنگانی ئەمشەو کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینە زیاتر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەکاتی بەرەبەیان بارستەهەوایەکی زۆرسارد دادەبەزێته ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەکانی دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش (6 تا 7) پلەی سیلیزی دادەبەزێت."
ئەوەشی خستووەتە روو: "سبەی دووشەممە تاوەکوو ئێوارە لەزۆربەی ناوچەکانی (هەولێر، موسڵ، کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین) ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆبارانی بەخوڕ و مەترسی لافاو هەیە، بەهۆی قوڵبوونەوەی بارستە هەواساردەکە لەهەندێ شوێنی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ هەیە."
ئاماژەشی بەوە داوە: "لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ئەو ناوچانە زیاتر دەبێت شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە کاریگەری ئەو نزمە پەستانە دەگاتە کەرکووک، هەولێر، گەرمیان، سلیمانی و هەڵەبجە ڕێژەی بارانبارین لەوناوچانە زیاتر دەبێ
وەڵام بدەوه