Kurdistan Press - زانکۆی سەڵاحەدین یەکەمی کوردستانە زانکۆی سەڵاحەدین یەکەمی کوردستانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانکۆی سەڵاحەدین یەکەمی کوردستانە

بە بۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبایی لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر كرد

بە بۆنەى بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لە Times Higher Education Arab University rankings 2023 له‌سەر ئاستی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییانى زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دووپاتی دەکاتەوە ئەم دەستکەوتەى زانکۆى سەڵاحەدین نیشاندەرى ئەو ڕاستییەیه‌ کە زانکۆکە لە ڕێگەى توێژینەوە و توێژەرەکانییەوە دەیەوێت شوێنێکى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکات، هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بە گشتى بۆ ئەوەى چالاکانەتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى دەربکەون.

لە کۆتایی وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتگیرى و پاڵپشتی بەردەوامى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دووپاتی دەکاتەوە بۆ سەرجەم زانکۆکانى کوردستان بە گشتى و زانکۆ پێشەنگەکان بەتایبەتى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا