بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەك ئاراستەی شۆفێران و دانیشتووانی شارەكە دەكات.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە "سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە،کە خۆیان دووربگرن لە کڕین و لێخوڕینی ئوتۆمبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو بە هەموو جۆرەکانییەوە."
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێ: "هەر ئۆتۆمبێلێكی لەم جۆرە ببیندرێت لەسەر شەقامەکان، دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەکانی دیكەوە و بە هیچ شێوەیەک نادرێتەوە بە خاوەنەکەی.
وەڵام بدەوه