حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 150 هەزار مووچەخۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کراون.
پەیجی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: "تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 150 هەزار مووچەخۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کراون، ئامانجمانە تا کۆتایی ساڵی 2025 یەک ملیۆن مووچەخۆر لە بانکی تایبەت تۆمار بکەین.
پڕۆژەی (هەژماری من) دەستپێشخەرییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە سەردەمیانەکردن و رێکخستنی شێوازی وەرگرتنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.
پڕۆژەکە بۆ ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێت بە ناوەندێک کە تیایدا مامەڵە بە پارەی کاش نەمێنێت و ئامانج لەم دەستپێشخەرییەش ڕێکخستنی شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی و پەرەپێدانی ئاسایشی دارایی و دابینکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی داراییە بۆ سوودمەندان لەوانەش هەژماری پاشەکەوتکردن.
وەڵام بدەوه