Kurdistan Press - ھەنگاوی نوێ نرا بۆ دابەزاندنی دۆلار ھەنگاوی نوێ نرا بۆ دابەزاندنی دۆلار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەنگاوی نوێ نرا بۆ دابەزاندنی دۆلار

سەرچاوەیەکی حکوومەتی عێراق، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراقی کۆمەڵێک ڕێکار دەگرێتە بەر بۆ چارەسەری جیاوازیی نرخی دۆلار و دینار.''

ئاماژەی بەوەش کردووە: سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لە وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی پرسی کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار.

ئاشکراشی کردووە: سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی دارایی ڕاسپاردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و چۆنیەتیی گواستنەوە و پارەدارکردنی بانکەکانی عێراق تاوتوێ بکرێت.

لە هەفتەی ڕابردوودا، وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق و ئەمریکا لەسەر پرسی پێدانی دۆلار به بانکەکانێ عێراق، لە دەرەوەی عێراق چەند کۆبوونەوەکیان کردووە و ئەوەش کەمێک کاریگەریی هەبووە تاوەکوو بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێ، بە جۆرێک 100 دۆلار له 165 هەزارەوە دابەزیوە بۆ 158 هەزار و 800 دینار.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  ڕاگەیاند: "ئەو ڕێكکەوتنه‌ی بانكی ناوەندی لەگەڵ ئەمریكا كردوویەتی جێبەجێ بكرێ كاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار و جێگیركردنی بازاڕ دەبێت.'

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا