شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه سبه‌ی سێشه‌م شه‌پۆڵه‌كه‌ی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و دووسبه‌ش بارانه به‌خوڕه‌كه له ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌بارێت.
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: كاریگه‌ری شه‌پۆڵی ده‌ریای سوور له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نێوان عێراق و سعودییه ده‌ركه‌وتووه و به‌هه‌مانشێوه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه چڕبوونه‌وه‌ی هه‌ور ده‌ستی پێ كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی ئاسمانی هه‌رێم به گشتی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی دڵۆپه‌باران، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش 2 پله نزم ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ دووسبه‌ی چوارشه‌م تاوه‌بارانی باش ده‌ست پێ بكات له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له گه‌رمیان و سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه و دواتریش له هه‌ولێر و سۆران و ئیداره‌ی راپه‌رین و دهۆك.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاشكراشی كرد كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش شه‌پۆڵی دووه‌می بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ بارانێكی باش له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ببارێت
وەڵام بدەوه