Kurdistan Press - پارتی لە کەرکوک سوپرایزی دەبێت پارتی لە کەرکوک سوپرایزی دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی لە کەرکوک سوپرایزی دەبێت

ماوەیەکە لە کەرکوک بەربژێرانی پارتی رووبەرووی دڕاندنی پۆستەرەکانی بووەتەوە.  

بەربژێرێکی پارتی دەڵێت دەمێکە دەزانین دەنگ دێنین و سوپرایزمان ھەیە سەلام عەزیزیش، وەكوو ھەموو بەربژێرەكانی دیكەی پارتی دیموكراتی كوردستان، رووبەڕووی دڕاندنی پۆستەرەكانی لە كەركووك بووەتەوە، لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا: ”بۆ شێواندنی دیموکراسییەت و لە ترسی ئەوەی کە هەندێك لایەن دەزانن ئەم جارە لیستی پارتی چ سوپرازێکی پێیە بۆیان، ئەوانە پێیان وایە، کە دڕاندنی پۆستەر و وێنەکانمان لە دەنگەکانمان کەم دەکاتەوە، بێئاگا لەوەی، ئێمە بەو کردارەی ئەوان هێندەی دیکە بەگوڕتر و بەتینتر دەبین بۆ سەرخستنی لیستەكەمان و لەناو خەڵكیشدا زیاتر دەردەكەوێ، كە بۆچی تیری نەیاران رووی لە پارتی دیموكراتی كوردستانە.“

ئەو بەربژێرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە ئەوان بەرلەوەی خۆیان بەربژێر بكەن، پڕۆژەیان بۆ گەیشتن بە ئەندامیەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەیە

دەشڵێت: ”بە پلەی یەکەم لای پارتی گرنگە کورد سەر بكەوێ، خوازیارین زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنین و بە جدی کار دەکەین بۆ ئەوەی پارێزگاری داهاتووی کەرکووک بۆ لیستی پارتی دیموکراتی كوردستان و هاوپەیمانەكانی بێت، ئەگەرچی بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن، بڕگەیەکی تایبەت بە کەرکووک دانراوە، کە ئەنجامی هەڵبژاردن نابێتە سەنگی مەحەک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکانی شارەکە و دەبێ بە ڕێککەوتن و هەماهەنگیی نێوان پێکهاتەکان بێت، بەڵام دواجار هەر بۆ ئەو لیستە دەبێت، کە زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت، ئەویش بێ گومان هەر پارتی دیموكراتی كوردستانە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه