ئەمڕۆ هەینی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕۆبێرت جێنریك وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری كۆچبەران كۆبووەوە.
لەمبارەیەوە وەزیری ناوخۆ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس وێنەیەكی دیدارەكەی بڵاو كردووەتەوە و لەبارەیەوە نووسیویەتی: "گفتوگۆی بەرهەمدارمان هەبوو لەگەڵ رۆبێرت جێنریک وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری کۆچبەران و تیمەکەی."
هەروەها دەڵێ سەبارەت بە فراوانکردنی ڕێگاکانی هاوئاهەنگیی دوولایەنە گفتوگۆیان كردووە و جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگیی کارکردن بەیەکەوە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە هاوبەشەکان لە بواری کۆچی نایاساییدا
وەڵام بدەوه