شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات كه هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ڕوو له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له خانه‌قین تا زاخۆ بارانێكی زۆر ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: کاریگەری ئەو شەپۆڵەی پێشبینی دەکرێت ناوچەکانمان بگرێتەوە لە یەکگرتنی هه‌ردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێکدێت.
ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەی 15 بۆ 18 ئه‌م مانگه ئەگەری بارانبارینێکی زۆر و بەرچاو دەبێت ھەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ به‌بێ جیاوازی، شێوازی دابارینەکانیش زیاتر بەخوڕ دەبن لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەبروسکە و جاروبار بارینی تەرزەشی دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێکی کراوە دەبێت لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ھاتنی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان دڵخۆشکەرە و دەرگه‌ی کرانەوەی بارانی زیاتر دەبێت لە داھاتوودا.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی ھەندێ ھۆکار و گۆڕانی کەشوھەوا ئەم پێشھاتانە دواکەوت و پێشبینییەکان بەو جۆرەبوون کە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگە بارانێکی زۆر ببارێت، په‌نا به‌خوا ئەم شەپۆڵە قەرەبووی ئەو ماوەیەش دەکاتەوە و دەستپێکی ئەو ساڵە باراناوییە دەبێت کە بۆ وەرزی ئەمساڵ چاوەروانی دەکرێ لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی.
وەڵام بدەوه