بەرپرسانی نەوتی حکومەتی عێراق بۆ یەکەمجار لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئاپیکور) کۆبوونەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە 08 – 11 – 2023 بەرپرسانی نەوتی حکومەتی عێراق و نوێنەرانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە دوبەی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئاپیکور) کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر خێرادەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بەپێی مەرجە بازرگانییە پەسەندکراوەکاندا کردەوە.
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (پاپیکور) لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی سەرەتایی بوو، چاوەڕێی کۆبوونەوەکانی داهاتوو لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین."
وەڵام بدەوه