دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە"
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە.هاوکات ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماوەیەک راگیران، بەڵام ئێستا گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکە ئاسایی بووەتەوە
وەڵام بدەوه