Kurdistan Press - حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کاری بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە لە چەند بوار و تایبەتمەندییەکی جیاجیادا ڕاگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کاری بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە لە چەند بوار و تایبەتمەندییەکی جیاجیادا ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کاری بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە لە چەند بوار و تایبەتمەندییەکی جیاجیادا ڕاگەیاند

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بەكالۆریوس)  لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەڵایەتی - توێژەری دەروونی ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بەکالۆریوس و دبلۆم )لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سروشتی (معالج طبیعی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لە رەگەزی (مێ) هەیە.

ڕاشیگەیاند: هەروەها پێویستمان بە هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شوفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە،  سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

ڕوونی کردۆتەوە کە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35)  ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە ڕێكەوتی 9/4/2022 تا ڕێكەوتی 30/4/2022.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە:-
https://docs.google.com/forms/

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا