Kurdistan Press - لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزێکی سەر ھاوڵاتیان ڕوونکردنەوە دەدرێ لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزێکی سەر ھاوڵاتیان ڕوونکردنەوە دەدرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزێکی سەر ھاوڵاتیان ڕوونکردنەوە دەدرێ

تاڤگە عومەر كاكەسوور، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر، راگەیاند: "بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی پارەی كارەبا تاوەكوو 16ی 11ی 2023 بەردەوام دەبێت و وادەكە كەمی ماوە، دەبێت هاووڵاتییان هەوڵ بدەن لەو ماوەیەدا سوود لەو داشکانە وەربگرن و سەردانی بەشی فرۆشیاری وزە بکەن و لای خۆمان زۆرترین کارئاسانییان بۆ دەکەین."

ئاماژەی بەوەش دا، كە بڕیارەكە لە 18ی 8ی 2023ەوە كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە، خەڵكێكی باش سوودیان لێی وەرگرتووە، گوتیشی: "بەهۆی ئەو داشكانەوە داهاتی كارەبا زیادی كردووە و خەڵكیش سوودی باشیان لێ وەرگرتووە."

سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە دوو نووسراوی جیاواز ڕەزامەندیی دا بۆ داشکاندنی ڕێژەی 15%ی کرێی کارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و هەولێر و ئیدارەكانی سۆران و زاخۆ بۆ ماوەی سێ مانگ.

تاڤگە عومەر، داوای لە هاووڵاتییان كرد سەردانیان بكەن و كارئاسانیی زۆریان بۆ دەكرێت، گوتیشی: "بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سوود لەم داشكانە وەربگرن، پێویستە سەردانی بەشی فرۆشیاری وزە بكەن، كە زۆرترین كارئاسانییان بۆ دەكرێت، داوا دەكەین سوود لەو ماوە كەمە وەربگرن، كە بۆ داشكانەكە ماوە، چونكە زەحمەتە درێژ بكرێتەوە."

بەرپرسەكەی كارەبا ئاشكراشی كرد: "هەر بڕە پارەیەكی كارەبا لەو ماوەیەدا بدرێتەوە، قەرزی كۆن بێت، یان پسوولەی مانگانە، كە بۆ ماڵان دەچێت، یان پارەی قیستەكان، هەمووی داشكانی 15% دەیگرێتەوە."

ئاماژەی بەوەش دا، وێڕای ئەو لێخۆشبوونە، ئاسانكاریی زۆریان كردووە بۆ دانەوەی قەرزەكانیان، گوتیشی: "قەرزی كارەبای ماڵان بەشێوەی قیست تاوەكوو 12 قیستیش دەدرێتەوە، بەومەرجەی، موڵكەكە هی خۆیان بێت، ئەگەر كرێچیش بوون، بە رەزامەندیی خاوەن موڵك، قەرزەكە بە قیست وەردەگیرێتەوە."

ئەو باسی لەوەش كرد، بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەكانی كارەبا دەتوانن قەرزی كارەبای ماڵان دابەشی 12 قیست بكەن، بەڵام لەوە زیاتر ناتوانن، گوتیشی: "ئەوانەی قەرزەكەیان زۆرە، پێش ئەوەی کارەبایان ببڕدرێت، سەردانی فرۆشیاری وزە بکەن و پارەکە بدەن، ئەگەریش توانایان نەبوو، دەتوانین هاوکاریان بین، كە بە پشک و قستی مانگانە بیدەنەوە، ئەوانەیشی بەهۆی نەدانی پارەی كارەبا كارەبایان بڕدراوە، دەكرێت سەردانمان بكەن و بۆیان دەكرێتە قیست و كارەباكەشیان دەگەڕێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه